فیستیڤاڵێكی فۆلكلۆری كوردی لە سیلوانای ورمێ‌ بەڕێوە چوو

15:41 - 16 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: یەكەمین فێستیڤاڵی فەرهەنگی ـ هونەریی كوردی بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە گرووپە فەرهەنگییەكان لە بەخشی سیلوانای سەر بە شارستانی ورمێ‌ بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی رۆژەكانی ١٣ و ١٤ی خاكەلێوە شارەكی زیوە مێوانداریەتی فێستیڤاڵێكی هونەریی بە بەشداری چەندین هونەرمەندی ئاواییەکانی بەخشی سیلوانا کرد.

فێستیڤاڵەکە بە هاوکاریی دهیار و لاوانی کوردی بەشی سیلوانا بەڕێوە چوو و تێیدا جلوبەرگی کوردی، یارییە ناوچەییەکان، هەڵپەرکێ و شێوە ژیانی گوندنشینی نمایش کراوە.

لەبەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا هونەرمەندانی کورد شێعر و گۆرانیان پێشکەش کردووە و هەروەها نێعمەت عەزیزی شارەزا لە بواری داب و نەریتی کوردەواری سەبارەت بە گرینگی و مێژووی نەورۆز چەند وتەیەکی پێشکەش کردووە.

ئەو فێستیڤاڵە بۆ ماوەی دوو رۆژ درێژەی کێشاوە و تێیدا لاوان و ژنانی بە پیشاندانی داب و نەریتی خۆیان لە هەوڵی پاراستنی فەرهەنگی کوردستاندا بوون.

ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا زیاتر لە سێ ملیۆن حەشیمەتی هەیە و بە هەشتەمین ئوستانی پڕ حەشیمەتی ئێران دێتە ئەژمار کە پێکهاتەی حەشیمەتەکەی کورد، تورک، ئاشووری و ئەرمەنین.

دەوترێت کە زیاتر لە٦٥% ئەو ئوستانە لە نەتەوەی کوردن.

\"25815.jpg\"

\"25814.jpg\"

\"25813.jpg\"

\"25816.jpg\"

\"25819.jpg\"

\"25818.jpg\"