فڕۆكە جەنگییەكانی حكوومەتی سووریە شاری "حەڵەب"یان بوردۆمان كرد

22:19 - 3 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی سووریە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی شاری \"حەڵەب\"یان بوردۆمان كرد.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاوی كردەوە، حكوومەتی سووریە بە مەبەستی سەركوت كردنی شۆڕشی ئەرتشی ئازاد لە دووەمین شاری گەورەی سووریە كەڵكیان لە فڕۆكەی جەنگی وەرگرتووە.

دژبەرانی حكوومەتی سووریە لە چەند رۆژ لەمەوبەرەوە ئۆپەراسیۆنیكیان بەدژی هێزە حكوومەتییەكان لە شاری حەلەب دەست پێكردووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەك لە رێژەی قوربانییانی ئەو بوردۆمانە لەبەر دەستدا نیە.

ئەو هێرشە لە حاڵێك دایە كە شۆرای میللیی سووریە رایگەیاندووە، ئەگەر بێت و بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بكشێتەوە بە مەرجی (شێوازی گواستنەوەی دەسەڵات وەك رێگاچارەی یەمەنی) ئێمە ئامادەی پێكهێنانی دەوڵەتی كاتین هۆكاری ئەو ئامادەكایەشیان گەڕاندۆتەوە بۆ پێشگیری لە كوشتار و خوێنڕێژی و صارەسەر كردنی قەیرانی سووریە.