فشارەكان بۆ سەر ئەندامانی مەكتەب قورئان بەردەوامە
15:32 - 27 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: لە نوێترین فشار و زەختەكان بۆسەر چالاكانی سوننی مەزهەبی ئێران، ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب قورئان بە مەبەستی لێپێچینەوە، بانگهێشتنی ناوەندە ئەمنییەكانی كامیاران و سنە كراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا سێ كەس بەناوەكانی رەزا یووسفی خەڵكی كامیاران و محەممەد دانش و رەزا مەردوخ روحانی خەڵكی سنە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو دوو شارە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كراوە و خراونەتە ژێر فشارەوە.
لەو باریەوە مەكتەب قورئان باسی لەوە كردووە، وەكوو هەمیشە بەو چالاكانە راگەیەندراوە: ئێوە لە رێبازی مەكتەب فورئان لاتان داوە و خەریكن خەڵكی بە دژی نیزام هان دەدەن.
بە گوتەی سەرچاوەکە، ئەو سێ ئەندامە وەكوو ئەندامەكانی دیكە پێداگریان لەسەر رێبازی ئەحمەدی موفتیزادە دامەزرێنەری مەكتەب قورئان كردۆتەوە.
رەوتی فشارەكان لەماوەی رابردوودا بە چەشنێك بووە كە بێبەری كردن لە خوێندن و تەنانەت وانە وتنەوەشی لێكەوتۆتەوە و ماوەیەك لەمەوبەر ژنە مامۆستایەكی كوردی خەڵكی شاری بانە بەناوی فەریدە بەهاری بە هۆی باوەڕمەند نەبوونی بە ویلایەتی فەقێ و پەیرەوی كردنی لە بیر و باوەڕەكانی مەكتەب قورئان لەسەر كار دەركرابوو.
پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە لەئێران كە وەكوو كەمینە دێنە ئەژمار، بە بەردەوامی لەگەڵ پەراوێز خستن و بێبەری بوون بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەشێوەی زۆر سیستماتێك و بە كۆمەڵ هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكرێ.
دەركرانی سێ پزیشكی ژن بەناوەكانی \" سروە حەیدەری، لەیلان بوڕنا و سومەیە هوشیاری\" لە زانكۆی پزیشكی كوردستان، بێبەری كردن لە وانە وتنەوەی ١٧ مامۆستای كوردی خەڵكی شارەكانی سەقز، مەریوان، بانە، قوروە و مووچێش، بانگهێشتكردن و بڕینەوە زیندانی بۆ ئەندامانی مەكتەب قورئان، چەندین نموونەن كە ئەندامانی ئەو رەوتە مەزهەبییە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لەگەڵی بەرەوڕوو بوونەتەوە.
ئەو رەوتە مەزهەبییە بەر لە شۆڕشی ١٣٥٧ لەلایەن ئەحمەد موفتی زادەوە وەكوو قوتابخانەیەكی دینی لە سنە و مەریوان دامەزرا و دواتر ناوی كرا بە \" مەكتەب قورئان\" و پاشان وەكوو رەوتێكی دینی بەربڵاو لە شار و ئاواییەكانی كوردستان خۆی دەرخست.