فشاری هێزە ئەمنیەکان بۆسەر چالاکانی خوێندکاری کورد
15:58 - 26 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی رابردوودا، ٣ چالاکی خوێندکاریی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٣ چالاکی خوێندکاریی کورد بەناوەکانی \"هێمن خاکی\" خەڵکی سەردەشت، \"ئازاد عەزیزیان\" خەڵکی مەریوان و \"حوسێن حەیدەری\" خەڵکی کرماشان کەلە زانکۆی تەورێز سەرقاڵی خوێندنن، لەلایەن حێراسەتی زانکۆوە بانگهێشت و بەرەوڕووی لێپرسینەوە بوونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ٣ چالاکە خوێندکارییە چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی حیراسەتی زانکۆی تەورێزەوە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و بەرەوڕووی لێپرسینەوەو هەڕەشەی دەستبەسەر کرانی مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات بوونەتەوە.
دەگوترێت کە بنەماڵەی ئەو ٣ چالاکە خوێندکارییەش لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لەمەڕ چالاکیی رۆڵەکانیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە ساڵانە دەیان چالاکی خوێندکاریی کورد بەهۆی فشاری دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ دێڵن و روو لە دەرەوەی وڵات دەکەن.