فستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز، کۆتایی بەکارەکانی هێنا+وێنە

14:33 - 23 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: فستیڤاڵی شانۆ کوردیی سەقز، پاش ٤ رۆژ کاری بەردەوام و بە دەستنیشانکردنی بەرهەمی شانۆکارانی سەرکەوتوو، کۆتایی پێ‌هات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممەی رابردوو، فستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز بە بەشداریی شانۆکار و هونەرمەندی شارەکانی سنە، مەریوان، سەقز، بۆکان، مەهاباد و قووچان لە خۆراسانی باکوور کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

لە بەشی بروشووری فستیڤاڵەکەدا، شانۆی سروودی هەزار ئۆفیلیای ئەویندار، شانۆی \"سەمایەک بۆ گەرانەوەی بووکەکان\" لە بەشی مۆسیقا، شانۆی \"با دەنگ نازارو گاوە روو لەژێر سەرم بێت\" و لە بەشی شێوازی جلوبەرگدا شانۆی \"هەڵۆ\" خەڵاتی یەکەمی ئەو بوارەیان پێ بەخشرا.

هەروەها لە بەشی ژنانی شانۆکاردا، لەیلا مەوولوودی لە شانۆی \"سروودی هەزار ئۆفیلیای ئەویدندار\"، دوونیا گوفتاری لە شانۆی \"سەمایەک بۆ گەڕانەوەی بووکەکان\" و سومەیە رەحیمی لە شانۆی \"با دەنگ نازارو گاوە روو لەژێر سەرم بێت\"، لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە وەکوو پلەی یەکەم هەتا سێیەم، دیاری کران.

لە رێوڕەسمی کۆتایی فستیڤاڵەکەدا، کە پاشنیوەڕۆی رۆژی رابردوو لە شاری سەقز بەڕێوەچوو، ئەشکان عەبدیانی، رەزا رەحمانی، هەستی تەبرێزی، هیلیا نەجەفی و رۆیا رەفعەتی، وەکوو شانۆکارانی منداڵی بەشدار لە فستیڤاڵەکەدا خەڵات کران.

شانۆی \"کڕێوەی خۆڵەمێشیی ئەسپانی ئاسمان، لە دەرهێنانی  نەغمە سمینی، شانۆی \"گوی لە دوایین وشەکان بگرن، لە دەرهێنانی مورتەزا ئەسەدی لە کرماشان، سروودی سەد هەزار ئۆفیلیای ئەوینداری لە دەرهێنانی ئومید خاکپوور لە مەهاباد، گرابلی لە دەرهێنانی میترا بابایی لە قووچان، گێلگەمێش لە دەرهێنانی رەحیم رەحیم‌زادە لە بۆکان، هەڵۆ لە دەرهێنانی عەلیرەزا ئیسماعیلی لە سەقز، سەمایەک بۆ گەڕانەوەی بووکەکان لە دەرهێنانی فاتێح بادپەروا لە مەریوان، با دەنگ نازارو کاوە لەژێر سەرم بێت لە دەرهێنانی رەزا کوردستانی لە سنە و ساڵی ئاشووب لە دەرهێنەریی گۆران عەلی کەریم لە سلێمانییەوە بەشدارییان لە یازدەیەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقزدا کردبوو.

قوتبەدین ساڵحی، ئەکتەر و شانۆنامەنووس و دەرهێنەر، حەسەن دادشکر نووسەر و دەرهێنەر و تینۆ ساڵحی ئەکتەر و دەرهێنەری شانۆ وکارناسی باڵای دەرهێنەری، لێژنەی داوەرانی ئە وفستیڤاڵە بوون و لە رۆژی کۆتایی فستیڤاڵەکەشدا تینۆ ساڵحی ورک شۆپێکی بەڕێوە برد.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی یازدەیەمین فستیڤاڵی شانۆ کوردیی سەقز لە ساڵۆنی ئیدارەی فەرهەنگی ئەو شارە، پیشانگەیەکی وێنەگریی هونەرمەندانی شانۆکاری کوردستان بەڕووی ئۆگرانی هونەری وێنەگری و شانۆدا کرابوویەوە.
\"22060.jpg\"

\"22061.jpg\"

\"22073.jpg\"

\"22074.jpg\"

\"22065.jpg\"

\"22062.jpg\"

\"22064.jpg\"

\"22066.jpg\"

\"22089.jpg\"

\"22090.jpg\"

\"22091.jpg\"

\"22092.jpg\"