فستیڤاڵی شانۆی سەقز، دەستی پێکرد+وێنە
15:02 - 19 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: یازدەیەمین فستیڤاڵی شانۆی کوردی لەشاری سەقز و بە بەشداریی شانۆکاران و هونەرمەندانی کورد، لە شاری سەقز لە حالی بەڕێوەچووندایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە فستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز بە نمایش کرانی \"کڕێوەی خۆڵەمێشیی ئەسپانی ئاسمان\" دەستی پێکرد و بە هەتا رۆژی شەممە ریکەوتی ٢٢ی خەرمانان بەردەوام دەبێت.
ئەو فستیڤاڵە، هونەرمەند و شانۆکاری شارەکانی قووچان لە ئوستانی خۆراسانی باکوور، سنە، مەریوان، سەقز، کرماشان، مەهاباد و بۆکان تێیدا بەشدارییان کردووە.
شانۆی \"کڕێوەی خۆڵەمێشیی ئەسپانی ئاسمان\" لە نووسین نەغمە سمینی و وەرگێڕانی زاهید ئارامی و دەرهێنەریی شەهربانوو هادی، کە یەکەمین شانۆ بوو لەو فستیڤاڵەدا پێشکەش کرا، لەلایەن گرووپی شانۆی \"رۆنیا\"ی شرای سەقزەوە ئیجرا کرا.
لە رۆژانی دیکەی ئەو فستیڤاڵەدا، شانۆی \"گوی لە دوایین وشەکان بگرن، لە دەرهێنانی مورتەزا ئەسەدی لە کرماشان، سروودی سەد هەزار ئۆفیلیای ئەوینداری – لە دەرهێنانی ئومید خاکپوور لە مەهاباد، گرابلی – لە دەرهێنانی میترا بابایی لە قووچان، گێلگەمێش- لە دەرهێنانی رەحیم رەحیمزادە لە بۆکان، هەڵۆ- لە دەرهێنانی عەلیرەزا ئیسماعیلی لە سەقز، سەمایەک بۆ گەڕانەوەی بووکەکان – لە دەرهێنانی فاتێح بادپەروا لە مەریوان، با دەنگ نازارو کاوە لەژێر سەرم بێت – لە دەرهێنانی رەزا کوردستانی لە سنە و ساڵی ئاشووب – لە دەرهێنەریی گۆران عەلی کەریم لە سلێمانییەوە، نمایش دەکرێن.
بەگوتەی بەڕێوەبەرانی ئەو فستیڤاڵە، لە کۆتایی هەر شانۆیەکدا، بە ئامادەبوونی لێژنەی داوەرانی فستیڤالەکە کۆڕێکی رەخنەیی بۆ هەڵسەنگاندن و تاوتوێ کردنی بەرهەمەکان بەرێوە دەچێت.
شانۆی هاوچەرخی شاری سەقز لەسەر دەستی ئەمجەد عەلیمورادی شانۆکاری کوچکردووی خەڵکی ئەو شارە دامەزراوەو ئەمساڵ یازدەیەمین فستیڤاڵی شانۆ لەو شارە بەڕێوە دەچێت.
وێنە: ماڵپەڕی سەقزاوا - شانۆی (کڕێوەی خۆڵەمێشیی ئەسپانی ئاسمان)