فریشتە چراغی بە لێسەندنی بەڵێننامە لە گرتنگە ئازاد کرا

11:22 - 12 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی سەرپێڵ ‌زەهاو، بە لێئەستاندنی بەڵێننامە لە گرتنگە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی سەرماوەز، "فریشتە چراغی"، ڕۆژنامەنووس و ژینگەپارێزی کوردی خەڵکی سەرپێڵ ‌زەهاو، لە گرتنگە ئازاد کرا.

دەوترێت، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش لێوەرگرتنی بەڵێننامە لە "فریشتە چراغی"، سەبارەت بە ڕانەگەیاندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ناوبراویان ئازاد کردووە.

ڕۆژی هەینی، ٨ی سەرماوەز، "فریشتە چراغی"، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سەرپێڵ ‌زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.