فرۆشتنی بلیتی شانۆی سەردەمی بێتاوانی بۆ لێقەوماوانی کرماشان

20:02 - 29 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: گرووپی شانۆی \"ئەهورا\" ـی شاری مەهاباد لە هەڵمەتێکی بێ‌وێنەدا، بە فرۆشتنی بلیتەکانی ئەو شانۆیه، یارمەتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە گرووپی شانۆی \"ئەهورا\"ـی شاری مەهاباد بە فرۆشتنی بلیتەکانی شانۆ\"سەردەمی بێتاوانی\" ئەرکی نەتەوەیی خۆیان بە یارمەتی بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان دەگەیەنن.

ئومید خاکپوور بەرپرسی گرووپی \" ئەهورا\" و دەرهێنەری شانۆی \"سەردەمی بێتاوانی\" لە گرتە ویدیویەکدا، داوای لە هاووڵاتییانی شاری مەهاباد بە گشتی و هونەردۆستان بە تایبەتی کرد کە بە کڕێنی بلیتێک یارمەتی بە هاووڵاتییانی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان بگەیەنن.

بە وتەی دەرهێنەری شانۆی سەردەمی بێتاوانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێری ٥ی ئێوارە لە هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.