عەلی ئەشرەف دەرویشییان: ئێستا کوڕێکم هەیە کە بە کوردی قسە دەکات

21:55 - 18 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە بەرهەمە ناوازەکانی نووسەری کرماشانی، عەلی ئەشرەف دەرویشییان وەڕگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.

ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، ڕێوڕەسمی ڕوونمایی لە کۆمەڵێک کتێبی نوێی دەزگار چاپ و پەخشی غەزەلنووس لە شوێنی سەرەکیی ئەو دەزگایە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. لەو کتێبە نوێیانە، ڕۆمانی درێژی \"ساڵانی هەورین\"(سالهای ابری)لە نووسینی عەلی ئەشرەف دەرویشییان بەڕێوەچوو.
\"29485.jpg\"
عەزیز گەردی (وەرگێڕ) و عەلی ئەشرەف دەرویشییان (نووسەر)
لەو ڕێوەڕەسمەدا کە پەیامی نووسەریشی تێدا خوێندرایەوە، کەسایەتییە ناسراوەکانی بیاڤی زمان و وێژەی کوردی لە هەرێمی کوردستان، وەک مەریوان هەڵبجەیی(دواندەر)، فارووق ڕەفیق(توێژەری فەلسەفە)، سەباح ئیسماعیل، سیامەند هادی و نەجات نووری بەشدارییان کرد.

وەرگێڕی بەتوانای کورد عەزیز گەردی، وەرگێرانی\"ساڵانی هەورین\"ی لە ئەستۆ گرتووە. ناوبراو لە سیما ناسراوەکانی بورای وەرگێران لە کوردستاندایە.

عەزیز گەردی تاکوو ئێستا، نزیک بە سەد بەرهەمی ئەدەبی جیهانیی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

\"29484.jpg\"
نووسەری ئەم ڕۆمانە، بە ناردنی پەیامێک بۆ ڕێوەڕەسمە، ڕایگەیاند؛ \"جارێکی دێکە چێژی تێکەڵ‏بوون بە چەرمەسەریم چێشتەوە، بەڵام ئەو جارە، چەرمەسەرییەکەی، هاوڕێی وەرگێڕم عەزیز گەردی جێشتی\".

لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا هاتبوو: \"ڕۆمان مناڵانی نووسەرەکانیانن و من ئەمێستا کوڕێکم هەیە کە بە کوردی قسە دەکات و لە کوردستان دەژی و لەنێو خەڵکدا گەشە دەکات\".

ڕۆمانی \"ساڵانی هەورین\"، کە لە دوو بەرگدا بڵاوکراوەتەوە، بە شێوەیەک ژیاننامەی نووسەرە کە لەزمان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵای بەناو \"شەریف\"ەوە دەست‏پێ‏دەکات و تا تەمەنی چل ساڵان و بەربوونی لە زیندان، لە خەزەڵوەری ١٣٥٧ کۆتایی پێی دێت.

\"29483.jpg\"
عەلی ئەشرەف دەرویشییان لەدایک بووی ساڵی ١٣٢٠ لە کرماشانە و بیست و پێنج ساڵ دواتر لە زانستگای تاران دەست بە خوێندنی زمان و وێژەی فارسی دەکات.

ساڵی ١٣٥٢ یەکەمین چیرۆکی خۆی بڵاو دەکاتەوە و بە هۆکاری سیاسی و نووسینی کتێب، سەرجەم ٦ ساڵی تەمەنی لە زیندان بووە.

لە گرینگترین بەرهەمەکانی ناوبراو دەتوانین هێما بۆ \"ئەفسانە و مەتەڵی کوردی\"، \"گڕ لە پەرتووکخانەی مناڵان\"، \"چیرۆکە خۆشه‌ویسته‌کانم\" \"وشەنامەی زاراوەی کرماشانی\" و \"دەگەڵ ئاهەنگەکانی باوکم\"، بکەین.