عەلی عابدی: ئەگەر لە بەر کەمایەسی ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نەبێت کێ کۆڵبەری پێ خۆشە
18:46 - 14 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: ژەنیار و هونەرمەندی کورد بە ناوبانگی خەڵکی شاری سەقز وێڕای مەحکووم کردنی کوژرانی کۆڵبەران بە گشتی و دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە تایبەتی، ناڕەزایەتی دەربڕێ.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەلی عابدی ژەنیار و هونەرمەندی نەتەوەی کورد خەڵکی شاری سەقز وێڕای هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی ئەو دوو کۆڵبەری کورد ڕایگەیاند: \"کۆڵبەری نیشانەی نابەرابەری و هەڵاواردنی کۆمەڵگای کوردستانە\".
ئەو ژەنیارە کوردە دەڵێت: \"جا ئێستا کە هاونیشتمانیانمان بە کۆڵبەری ڕازی بوون و بە کۆڵی خۆیان و ئارەقی نێو چاوان و شەرەف و غیرەتیان لەو شاخە نان پەیدا دەکەن، دەیان کووژن\".
ئەو هونەرمەندە کوردە هەروەها دەڵێت: \"ئەمە کارەساتە و بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێت و ئەگەر لە بەر نان و ژیان نەبێت بۆ ڕوو لە پێشەی کۆڵبەری دەکەن\".
عەلی عابدی ئەوەشی خستەڕوو کە، من ٣٠ ساڵ لەمەوبەر بووم بە دەنگی هەڵەبجە و سەردەشت و شەنگال و کۆبانێ و چەندین کارەساتیتر و لە هەمبەریان بێدەنگ نەبووم، ئێستاش ئەم کارەساتە لە هەڵەبجە و سەردەشت و هتد بە کەمتر نازانم.
ناوبراوە هەروەها دەڵێت: \"من پێم وایە ئێستا کۆڵبەران بە ئارامی جینۆساید دەکرێن. سەرەحۆشی خۆم له بنەماڵەی کۆڵبەرانی ئەو کارەساتە دەکەم و کوشتنی کۆڵبەران بە هەر شێوەیەک و بە هەر بیانوویەک ئیدانە دەکەم\" .
عەلی عابدی بە ئاماژە کردن بە کردوەکانی موحسێن بیگلەرتی دەڵێت: \"نوێنەری سەقز و بانە \" موحسین بیگلەری \" بەرپرسی گیانی ئەو کۆڵبەرانە و کۆڵبەرانی داهاتوو و سەرجەم کەمایەسی ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی سەقز و بانەیە\".
ئەو هونەرمەندە کوردە لە کۆتاییدا دەڵێت: \"موحسێن بیگلەری هەموو هەوڵی خۆی لەسەر تایەفەگەری و ناوچەگەرایی و باندبازی و ئاشنابازی داناوە و لە هەمبەر ئەو هەموو کێشە و گرفتانە نابەرپرسە\" .