عەلی شەمدین: ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە بانگهێشتی كۆنگرەی "دۆستانی سووریە" نەكراوە
21:13 - 12 خاکەلێوه 2712
كوردپا: ئەنجوومەونی نیشتمانی كوردی سووریە بەشداری لە كۆنگرەی دووەمی \" دۆستانی سووریە\" لە وڵاتی توركیەدا ناكات.
عەلی شەمدین نوێنەری پارتی پێشكەوتنخوازی كوردی سووریە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، دیارە هەر چەند ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە بەهێزە و وڵاتانیش پشتیوانی لێ دەكەن بەڵام ئەنجومەنی كوردی سووریەش هیچ شتێكی لەوان كەمتر نیە و لە زۆر شوێن ئەوان بێ ئاگاداری ئێمە كار دەكەن بۆ وێنە لەو دانیشتنەدا وڵاتی توركیە هەوڵ دەدەات ئەو ئەنجومەنە زەق بكاتەوە.
عەلی شەمدین هۆكاری بەشداری نەكردنی ئەنجومەنی كوردی سووریەی لەو كۆنگرەیەدا گەڕاندەوە بۆ، ئەوەی كە ئەو ئەنجومەنە دان بە مافەكانی كوردا نانێت و تەنیا یەك زمان و یەك نەتەوەی قبووڵە.
شەمدین لەمەڕ وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری كوردپا لەمەڕ یەك دەنگێی حیزبە كوردییەكانی سووریە، وتی: ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە هەتا ئێستا یەك گوتار و یەك هەڵوێست بووە و لەو پێوەندییەدا ئاماژەی بە كۆبوونەوەی ماوەیەك لەمەوبەر كرد كەلە ئیستانبول بەڕێوە چوو.
ئەو لێپرسراوەی كوردی سووریە وتیشی: لەو كۆبوونەوەیەدا هێندێ لە كەسایەتییەكانی ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە پشتیوانیان لە كوردەكان كرد، بەڵام خۆدی ئەنجومەنەكە دانی بە مافەكانی كوردا نەنا.
شەمدین لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ ئاژانسی كوردپا ئاماژەی بەوەدا، كۆنگرەی یەكەمی \"دۆستانی سووریە\" لە توونس تەنانەت یەك هەنگاویش لە راستای چارەسەریی تەنگژەی سووریەدا نەچۆتە پێش، ئیدی \"چ سوودێك هەیە لە بەستنی كۆنگرە بەبێ ئەوەی پرسی خەڵكی چارەسەر بكرێت\".
لە 24/2/2012 یەكەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتیی \"دۆستانی سووریە\" بە بەشداریی نوێنەرانی دەیان دەوڵەتی عەرەبی و رۆئاوایی لە توونس بەڕێوە چوو، و ئەو كۆنگرەیە دانی بە ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریەدا نا و داوای لە حكوومەتی سووریە كرد كە دەستبەجێ توندوتیژی و كوشتاری هاووڵاتیان رابگرێت.