عەلی شەمدین: زیاتر لە نیو میلیۆن هاووڵاتیی كوردی سووریە دەستیان دایە خۆپیشاندان
14:43 - 23 رەشەمه 2711
كوردپا: بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی راپەڕینی دانیشتوانی ناوچە كوردنشینەكانی وڵاتی سووریە، دوێنێ دووشەممە زیاتر لە نیو میلیۆن هاووڵاتیی كورد لە چەندین شاری كوردنشین دەستیان دایە خۆپیشاندان كەلە دەستڕێژی هێزە ئەمنەیتییەكانی سووریە 7 كەس بریندار بوون.
عەلی شەمدین نوێنەری پارتی پێشكەوتنخوازی سووریە لە هەرێمی كوردستان، لەم بارەوە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 12ی مارس بەرامبەر بە 22ی رەشەممەی 1390 هاووڵاتییانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی قامیشلوو، دێرك، عاموودا، كووبانی، عفرین، درباسە، جەوادیە و حەسەكە خۆپیشاندانێكی بەرینیان رێك خستووە.
عەلی شەمدین ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئەو خۆپیشاندانە بە بۆنەی یادی هەشت ساڵەی راپەڕینی شاری قامیشلوو و شارەكانی دیكە بووە كە ساڵی 2004 رووی دا و تێدا 34 هاووڵاتیی كوردی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بوونە قوربانی.
نوێنەری پارتی پێشكەوتنخوازی كورد لە هەرێمی كوردستان وتیشی: خۆپیشاندانی دوێنێی ناوچە كوردنشینەكانی سووریە هاوكاتە لەگەڵ نزیك بوونەی یادی یەك ساڵەی راپەڕین و شۆڕشی تازەی سووریە كە زۆرێك لە چین و توێژەكان تێدا بەشدار بوون و بەهۆی سەركوت و دەستڕژی هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە لە شاری قامیشلوو 7 هاووڵاتیی كورد بریندار بوون.
بهمهبهستی ههرچی زیاتر هاندانی هاووڵاتییانی کوردی سووریهلهشۆڕشی تازهی ئهو وڵاته، کۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی ههینیی رابردوو بهناوی \" ههینیی وهفاداری بهشۆڕشی کوردان\" ناودێر کرابوو.
بۆ تاوتوێی پرسی سووریە و دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە رۆژی یەكشەممە كووفی عەنان نوێەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ كاروباری سووریە لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆبۆوە، بەڵام ئەنجامی ئەرێنیی لێنەكەوتەوە.