عەزیمە ناسری بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

09:56 - 18 رەشەمه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیمە ناسری"، خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان، عەزیمە ناسری پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.