عەزیز نەسیری بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

12:41 - 11 بەفرانبار 2720

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیز نەسیری" خەڵكی ورمێ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کۆتایی قۆناغی دادڕەسییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش ٢٦ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تاوانبار کردووە.