عەزیز قادرتاج ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

16:56 - 14 رەشەمه 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیز قادرتاج" خەڵکی شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر ماڵی عەزیز قادرتاج و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

عەزیز قادرتاج مامۆستای قۆتابخانەی سەرەتایی گوندی "نەرزیوە"ی شاری شنۆیە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.