"عەدنان میرەکی" لە پەتی سێدارە ڕزگار کرا

12:02 - 4 بانەمەڕ 2720

"عەدنان میرەکی"، زیندانیی مەحکووم بە قیساس، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

چالاکانی مەدەنی بە وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە (جەمشید ڕەنجبەری)، پێشیان بە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە گرت.

ئەو زیندانییە چەند ڕۆژ پێش، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرابوو.

"عەدنان میرەکی" ساڵی ٩٦ لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێیەکدا بوو بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەک بە ناوی "جەمشید ڕەنجبەری".