عەدنان حسەنپوور لەزیندان کتێبێکی وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی
23:14 - 2 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: رۆژنامەنووسێکی زیندانی کراوی کورد، پەرتووکێکی لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی داهاتووی ئازادی \"لیبرالیزم بەر لە دێمۆکراسی\" لە نووسینی \"فەرید زەکەریا\" بیرمەندی هیندی ئەمریکایی کە لەلایەن عەدنان حەسەنپوور رۆژنامەنووسی زیندانی کراوی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لە ساڵی ٢٠٠٩دا وەرگێڕدرابوویە سەر زمانی کوردی، چاپ و بڵاو کرایەوە.
عەدنان حەسەنپوور لە پێشەکیی ئەو کتێبەدا نووسیویەتی \"ئەم کتێبەم لە بەندیخانەدا وەرگێڕاوە، هەر بۆیە ئەم وەرگێڕانە لە هێچ روویەکەوە لە دۆخێکی ئاساییدا نەژیاوە، چونکە سروشتی نووسین و خوێندنەوە لە بەندیخانە زۆر جیاوازە لە نووسین و خوێندنەوە لە دونیای ئاسایی و ئازاددا\".
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە ئاماژەی بەوەش داوە، \"پەرتووکی \"لیبرالیزم بەر لە دێمۆکراسی\"م لە ٢ مانگدا بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕان کرد، بەڵام کاری پێداچوونەوەی ساڵ و نیوێکی زیاتر خایاند\".
وەک خۆی باسی کردووە، بەرپرسانی زیندان دەستیان بەسەر کتێب و دەفتەر و نووسراوکانی و هەروەها تاکە نوسخەی وەرگێڕانی کتێبەکەشیدا گرتبوو کە پاش ٦ مانگ تووانیویەتی قەناعەت بە بەرپرسانی زیندان بێنێت کە هێچ کارێکی نایاسایی ئەنجام نەداوە و ئەو هەڵسوکەوتەی بەرپرسانی زیندان لە حاڵێکدا بووە کە چاپی فارسیی ئەو کتێبە لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامییەوە مۆڵەتی چاپی پێدراوە.
ئەو رۆژنامەنووسە زیندانی کراوە لە درێژەدا دەڵێ: تەنانەت لەبەر دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بەو جۆرە هەڵسوکەوتە سزایان دام و چەند رۆژێک لە سلوولی تاکەکەسیان توند کردم و ئەمە دووهەم جاریشە پێشەکیی بۆ ئەم کتێبە دەنووسم، چونکە یەکەم پێشەکی دەستی بەسەردا گیراو هەر نەشیاندامەوە.
عەدنان حەسەنپوور سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٥ لە شاری سنە دەستبەسەر و دواتر بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرا و دواتر پاش پرۆسیەکی دوور و درێژ حوکمی ئەو رۆژنامەنووسە کوردە بۆ ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە و هەنووکە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.