عەبدوڵڵا حیجاب: كەم نین ئەو ژنانەی كە روانگەی دژی ژنان و دژی ئازادی قبووڵ دەكەن
15:54 - 15 سەرماوەز 2711
كوردپا: ئەو چالاكە سیاسیە وتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن و گەڕانەوە بۆ سەردەمی جاهلیەت دەڕوانێتە پرسی ئەمڕۆی ژنان و هەر لەو چوارچێوەیەدا یاساكانی لەسەر ژنان بەڕێوە دەبات.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ عەبدوڵڵا حیجاب نووسەر و چالاكی سیاسی هەوڵی داوە كۆمەڵێك پرسی پێوەندیدار بە دۆخی ژنان و ئەو توندوتیژییانی كە بەرامبەریان دەكرێت بهێنێتە بەرباس و شرۆڤە.
عەبدوڵڵا حیجاب لەو باوەڕە دایە، ناشارەزا بوونی كۆمەڵگا لەگەڵ دەسكەوتە مرۆییەكان لە پێوەندیی مافی مرۆڤ و بە تایبەتی مافی ژنان و هەروەها خۆ بواردنی دەسەڵاتدارانی سەردەم لە بەڕێوە بردنی بەیانییەكان و راگەیەندراوە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ، رۆڵێكی گرینگ و بەرچاوی لە توندتر كردنی توندوتیژی گێڕاوە.
بە وتەی ئەو چالاكە سیاسییە، جیا كردنەوەی جینسیەتی بەرلەوێ كە پێش بە زەربە لێدان لە كەسایەتی و كرامەتی ژن بگرێ، ئەو دەكاتە كەرەسەیەكی بێ توانا لە بەرامبەر هەوا و هەوسەكانی پیاو.
خوێنەران و بەردنگانی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بۆ خوێندنەوەی دەقی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵا حیجاب، دەتوانن سەردانی بەشی وتووێژی فارسی بكەن.