عەبدولسەلام مالیكی: کوردەکان لە بەغدا دەرکەن
14:38 - 19 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: \"عەبدولسەلام مالیكی\"، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کرد کە کوردەکان لە بەغدا دەرکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوای ئەوەیکە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئێمە خۆمان بۆ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی ئامادە دەکەین و ئەوەش ناڕەزایەتیی بەرینی لایەنە سیاسییەکانی لە عێراقدا لێکەوتەوە، ئەمجارە عەبدولسەلام مالکی، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای کرد کە کورد لە بەغدا دەرکەن.
هەروەها ئەو پارلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا، داوای کردووە کە پارلەمان و حکوومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی عێراق داببڕن.
ئەو پارلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا لە درێژەدا گوتی: \"ئێستا بارزانی باسی ڕاپرسیی جیابوونەوە لە عێراق دەكات، بۆیە هەتا زووە كوردستان لێمان جیاببێتەوە باشترە\".
کێشەی نێوان حکوومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان، دوای شەڕی داعش و پشتیوانییەکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا قووڵتر بووەتەوە و هەرێمی کوردستان بە تەنیا شەڕی داعشی کرد و ئەوەش بووە هۆی ئەوەیکە پێگەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژەفی سیاسی جیهاندا بەهێز بێت، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی دەسەڵاتدارانی حکوومەتی عێراقی لێکەوەتەوە.
حکوومەتی عێراق لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٣ی زایینیەوە، بوودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و ئەوەش بە پێشێلکردنی یاسای فێدڕاڵ ئەژمار دەکرێت.
بەرپرسانی باڵای سیاسیی هەرێمی کوردستان، نیسبەت بە بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان، بە توندی هەڵوێستیان گرت، تا جێگایەک کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی هێنایە ئارا و لەو بارەیەوە، چەندین وڵاتی ڕۆژئاوایی و عەرەبی پشتیوانیی خۆیان لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.