عەبدولباقی یووسف: كۆنگرەی رەوەندی كوردی سووریە بۆ یەكخستنی گوتاری كوردی ئەو وڵاتە بوو
14:08 - 10 رێبەندان 2711
كوردپا: كۆنگرەی رەوەندی كوردی سووریە لە شاری هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە 200 نوێنەر لە سووریە و دەرەوەی وڵات لە شاری هەولێر پاش دوو رۆژ كاری بەردەوام بە سەركەوتنەوە كۆتایی پێهات.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بۆ تاوتوێ و زانیاریی زیاتر لەمەڕ ئامانج لە بەستن و هەروەها ئاكامەكانی ئەو كۆنگرەیە لە پێوەندییەكدا لەگەڵ عەبدولباقی یووسف نوێنەری حیزبی یەكیەتیی كوردی سووریە بەدواداچوونی ئەم پرسەی كرد و ناوبراویش وتی: 11 پارت و حیزبی سیاسی كوردستانی سووریە و زیاتر لە 200 نوێنەر، چالاكی سیاسیی، سەربەخۆ و رۆشنبیر لەو كۆنگرە دوو رۆژەیەدا بەشدار بوون، كە ئامانج لەو كارە بۆ یەكخستنی گوتاری كورد و هاودەنگییەك لە نێوان لایەنەكان و كەسایەتییە سیاسی، رۆشنبیری و سەربەخووەكاندا بووە.
نوێنەری حیزبی یەكیەتیی كوردی سووریە لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستە روو، لە كۆنگرەیەدا ئەوە تاوتوێ كرا كە لایەنی كورد دەتوانێ چۆن و بە چ شێوەیەك لە شۆڕشی ئێستای سووریە بەشدار بێت و چۆن دتوانێ پرسی كورد لە داهاتووی ئەو وڵاتە چارەسەر بكات.
عەبدولباقی یووسف وتیشی: ئەم كۆنگرەیە بڕیاری ئەوەی دا كە پابەندی بڕیارەكانی كۆنگرەی نیشتمانیی كوردی سووریە بێت كە رێكەوتی 26ی دێسامبری 2011ی زایینی (5ی بەفرانباری 1389ی هەتاوی) لە قامیشلوو پێكهات و بڕیاری كۆتاییشی ئەوە بوو كە كورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریەدا مافی دیاری كردنی چارەنوسی خۆی هەبێت.
ناوبراو ئەوەشی خستە روو هەرچەند ئەو كۆنگرەیە سەربەخۆ بووە، بەڵام ئامانج و كارەكانی درێژ كراوەی كۆنگرەی نیشتمانیی كوردی سووریەیە كە زۆربەی لایەنە سیاسی و سەربەخۆكان تێیدا بەشدارن و ئاماژەی بەوەش دا كە، لە كۆنگرەدا پرسی هاوكاری لەگەڵ شۆرای میللیی سووریە كەلە توركیە دامەزراوە هاتۆتە گۆڕی و هەوڵ دراوە رێكارێك بۆ كۆ دەنگی و هاوپەیمانی بۆ داهاتووی وڵاتی سووریە دەست نیشان بكرێت.