عوسمان ڕەزایی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:14 - 30 جۆزەردان 2722

ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، عوسمان ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە سێنفییە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

عوسمان ڕەزایی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان لەگەڵ "ئومید شامحەممەدی، هیوا قورەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە" لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە پێش ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری دیواندەرە، ئەو پێنج چالاکە سێنفییەیان دەسبەسەر کردبوون.