عوسمان بایدەمیر: زوڵمە كە رۆڵەكانی كورد شارەزای زمانی كوردی نەبن

14:50 - 23 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ماوەیەك لەمەوبەر لێپرسراوی شارەوانی ئامەد وێڕای رەخنە گرتن لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی توركیە وتبووی: كاتێك كە رۆڵەكانی كورد دەبینم كوردی نازانن گریانم دێت.

ماڵپەڕی trt6 بڵاوی كردەوە، عوسمان بایدەمیر جەختی لەسەر پێكهێنای كلاسی وانە وتنەوەی كوردی كردووە و راشیگەیاندووە لە ماوەیەكی نزیكدا لە ناوچەی \"كایانپار\"ی كوردستانی توركیە ئەو كلاسانە بەڕێوە دەچێت.

ئەو وانانە تەنیا منداڵانی باخچەی ساوایان و سەرەتاییەكان دەگرێتەوە.

بایدەمیر وتیشی: بەپێی یاسای بنەڕەتی توركیە پێویستە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان ئەركی بەڕێوەبردنی ئەو وانە وتنەوانە وەئەستۆ بگرێ، بەڵام هەتا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ‌نەكراوە.

سەرەڕای زەخت و گوشارەكان، زۆربەی سیاسەت وانانی كورد بەتێچووی شەخسی خۆیان قوتابخانەی كوردیان كردۆتەوە.