عوسمان بایدەمیر: رێگا نادەین توركیە هەرێمی كوردی لە سووریە داگیر بكات
15:32 - 9 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی کوردپا: لێپرساروی شارەوانیی ئامەد لە كوردستانی توركیە لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، بە هیچ شێوەیەك رێگا نادەن توركیە هەرێمی كوردی لە كوردستانی سووریە داگیر بكات.
\"عوسمان بایدەمیر\" لە لێدوانێكی خەبەریدا رایگەیاند، هێرشی حكوومەتی توركیە بۆ سەر كوردستان سووریە كاردانەوە و بەرەنجامی نەرێنیی دەبێت و رێگا نادەن بە هیچ شێوەیەك حكوومەتی ئانكارا هەرێمی كوردی لە سوریە داگیر بكات.
بایدەمیر وتیشی: ئەگەر توركیە بچێتە ناوچە كوردنشینەكانی ئەو وڵاتەوە ئەوا بە توندترین شێوە بەرپەرچی دەدەنەوە و هیچ كوردێك رێگا بەداگیركارییەكی لەو شێوەیە نادات.
\"عوسمان بایدەمیر\" ئاماژەی بەوەشدا، \"لە ئێستاوە توركیە لەناو خاكی كوردستانی سوریەی وەك ناوچەی قەدەغەكراو كەلە هێزی سەربازی سووریە پاك كراوەتەوە، سیاسەتێكی داگیركارانە پەیڕەو دەكات\".
ئەم وتانەی شارەوانیی دیاربەكر لە كاتێك دان كە ماوەیەك لەمەوپێش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرك وەزیری توركیە رایگەیاندوو كە لەبەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان و پێشگیری لە نفووز و بەهێز بوونی هێزە توندڕەوە ئیسلامییەكان هێزەكانی ئەرتشی وڵاتەكەی دەباتە ناو باشووری سووریە و ناوچە كوردنشینەكانی ئەو وڵاتەوە.