عوبەید ئەنوەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

11:20 - 4 خەرمانان 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوبەید ئەنوەری" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا قۆناغی کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ گوێزرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە ورمێ، کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.