شەکر لە ئێران قۆرغ کرا

13:36 - 5 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: گران‌بوونی نرخی شەکر، هاوکات کەم بوونی لە بازاڕەکانی ئێران درێژەی هەیە و جێگری وەزیری جیهادیکشاوەرزی دەڵێت: دەڵاڵەکان هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کاڵایەن.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە سەرەتای ساڵی ٩٥ی هەتاوی شەکر لە بازاڕەکانی ئێران خۆی لە کەمی دەدات کە بە جۆرێک هێندێک لە ڕاگەیەنەکان باس لە \"دەگمەن ووەگیرنەکەوتوو\" لە هێندێک لە شارەکان دەکەن.

هەواڵدەریی \"ئەلف\" لە مانگی ڕامەزاندا لە ڕاپۆڕتیکدا بڵاوی کردەوە کە شەکر لە هێندێک لە شارەکان زۆر کەم بووە.

هەواڵدەریی تەسنیم، لە ڕێکەوتی ٣٠ پووشپەڕ هەوڵەکانی شیرکەتی بازرگانیی دەوڵەتی لە بواری قۆرغ‌کردنی شەکر بە هۆکاری گرانبوون ناوبرد و ڕایگەیاند، قۆرغ‌کردنی شەکرو وێستان و خستنە ڕووو شوێنی کڕین و فرۆشتن ئەو کاڵایە لەلایەن شیرکەتی بازرگانیی دەوڵەتی لەگەڵ هۆشداری ناوەندێکی چاوەدێری بەرەوڕوو دەبێتەوە.

لە درێژەی پەرچەکرداری بەرزبوونەوەی نرخی شەکر، جێگری بازرگانیی ناوخۆیی، ڕۆژی یەک شەممە ٣ی گەلاوێژ، لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی بەرزبوونەوەیڤ نرخی شەکر\"دەڵاڵان و قۆرغکارانی \" بە هۆکاری سەرەکی گرانبوونی ئەو کاڵایە زانی.

حەسەن عەباسی مەعرووفان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژانە ١٠ هەزار تۆن شەکر لەلایەن دەوڵەت و کەرتی تایبەت باس بڵاو دەکرێتەوە و گوتی، نرخی شەکر ٢٧٠٠ تمەنە.