شەڕی پەكەكە و ئەرتشی توركیە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد

19:45 - 3 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ ماڵپەڕی خەندان لە زاری چەند سەرچاوەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ەوە بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی كە ئەرتشی توركیە سنوری هەرێمی كوردستانی بەزاند، شەڕ لە نێوان گریلاكانی پەكەكە و ئەرتشی توركیەدا دەستی پێكردووە.
ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردۆتەوە، كەمێك بەرلە ئێستا شەڕ و پێكدادان لە نێوان گریلاكانی پەكەكە و سەربازانی ئەرتشی توكیەدا لە نزیك چیای حەفتانین لە قەزای زاخۆ دەستی پێكردووە.
لەلایەكی دیكەشەوە ماڵپەڕی تودەی زەمان، لە زاری شایەتحاڵ و دانیشتوانی ناوچەكەوە بڵاوی كرۆدتەوە ئەم سنوور بەزاندنە لەلایەن ئەرتشی توركیە لە دوێنی ئێوارەوە بە تانك و زرێپۆش دەستی پێكردووە و نزیكەی 200 سەربازی توركیە بەرەو چیای حەفتانین بەڕێكەوتوون كە بیست كیلۆمیتر لە دەروازەی سنووریی \"خاپوور\"ەوە دوورە كە گومان دەكرێت گریلاكانی پەكەكەی تێدا بن.
ئەم هێرشەی ئەرتشی توركیە دوای ئەوە دەستی پێكرد كە حەفتەی رابردوو 24 سەربازی لە ناوچەی هەكاری لەلایەن پەكەكەوە كوژران.