شەڕی ناڕاستەوخۆی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و توركیە لەناو خاكی سووریە
16:17 - 18 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ئێران بۆ رزگاكردنی 48 هاووڵاتیی خۆی لە سووریە داوای یارمەتیی لە توركیە كردووە و رۆژنامەكانی توركیەش باس لە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئێران و توركیە دەكەن و كارناسانی سیاسیش ئەمە پژڕاست دەكەنەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی دۆیچەوێلە ئەحمەد داوود ئۆغڵوو وەزیری دەروەی توركیە لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی \"TRT\" وتی: \"هەموو ئەو كەسانەی كە ئەو لەگەڵیان قسەی كردووە لەمەڕ ئەوەی كە دەبێ بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتی سووریە نەمێنی، لەگەڵی هاودەنگن، بەڵام كێشە و ناكۆكییەكان زیاتر لەسەر دەورانی تێپەڕین لە بەشار ئەسەدە، چونكە ئێران و سووریە لەو باوەڕە دان كە حكوومەتی كاتی هەر بە رێبەریی بەشار ئەسەد بێت، بەڵام توركیە پێشنیاری كردووە كە ئەو زەمەنە بە رێبەریی \"فارۆق ئەلشەرع\" جێگری بەشار ئەسەد بەڕێوە بچێت\".
داوود ئۆغڵوو ئەو قسانەی پاش لە دیدارێك لەگەڵ محەممەد رەزا رەحیمی جێگری یەكەمی ئەحمەدی نژاد سەركۆماری ئێران كردووە.
دانوستانی 25 میلیاردی ئێران و توركیە
ئێران و توركیە لە چەندین بواری جیاجیای وەك نەوت و گازدا پێوەندییەكی بازرگانیی توندوتۆڵیان هەیە و لە بواری تووریتستییەوە زۆرترین گەشتیار لە ئێرانەوە سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن.
بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا دانوستانە ئابووری و بازرگانییەكانیان بەرەو لاوازی رۆیشتووە. لە كاتی سەردانی رەحیمی لە توركیە هێڵی لوولەی گازی ئێران بۆ توركیە لە سنووری بازرگان لەناو خاكی توركیە تەقێنرایەوە.
محەممەد رەزا رەحیمی لە كاتی گەڕانەوەی لە توركیە باسی لە هەوڵی لێپرسراوانی توركیە و ئێران بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریە لە رێگای غەیرە نیزامییەوە كرد و هاوكات باسی لە دەسكەوتە ئابوورییەكان كردووە و وتی: ئەگەری ئەوە هەیە كە هەتا كۆتایی ئەمساڵ ئاستی پێوەندییە ئابوورییەكانی نێوان دوو وڵات بگاتە 25 میلیارد دۆلار.
یارمەتیی توركیە بۆ ئازادیی 48 بە بارمتەگیراوی ئێران لە سووریە
لێپرسراوانی ئێران لە هەوڵدان بۆ ئازادیی 48 هاووڵاتیی گیراوی خۆیان لەلایەن \"ئەرتشی ئازادیی سووریە\" لە رێگای توركیەوە بەردەوامن و لە دیداری نێوان عەلائەدین برووجردی لێپرسراوی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللیی مەجلیسی ئێران و \"ئۆمیت یاردیم\" باڵوێزی توركیە لە تاران ئەم مەسەلەیە هاتۆتە گۆڕێ.
محەممەد ساڵح خاتەم رۆژنامەنووس و شیكاری پرسەكانی توركیە بە بە دۆیچەویلەی راگەیاندووە: \"توركیە یەك لەو وڵاتانەیە كە بۆتە ناوەندی مانەوەی گرووپە دژبەرەكانی سووریە و لە نزیك سنووری هەر دوو وڵات پشتیوانیی گواستنەوە، دەرمانی و ئینسانی دەكرێن و توركیەش لەناو گرووپە دژبەرەكانی سووریە نفووزی هەیە و لەو رێگایەوە دەتوانێ بۆ ئازادیی بارمتە گیراوەكان یارمەتیی ئێران بكات\".
ئەو كارناسەی توركیە ئاشكرای كردووە: \"لە حاڵی حازردا توركیە سەرقاڵی پرسە ناوخۆییەكانی خۆی وەك گرانی، خۆپیشاندان و شەڕە، بەڵام ئەگەر بێت و شەڕێك لە نێوان توركیە و سووریە روو بدات، ئێران دیسان ناچارە توركیە نەرم بكاتەوە و پێم وا نیە راستەوخۆ بێتە مەیدانەوە. چونكە ئێران لەباری سیای و ئابوورییەوە پێویستییەكی زۆری بە وڵاتی دراوسیی خۆی توركیە هەیە، هەرچەند وڵاتانی دیكە دانوستانە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئێران كەم كردۆتەوە، بەڵام توركیە لەبەر بە فەرمی نەناسینی گەمارۆكانی یەكیەتیی ئورووپا بۆ سەر ئێران رەچاویان ناكات و سیاسەتكەشی درێژەدان بە پێوەندیی ئابووریە لەگەڵ ئێران\".
بەوتەی دژبەرانی حكوومەتی سووریە و بەتایبەت ئەرتشی ئازادی سووریە ئەو 48 هاووڵاتییە گیراوە ئەندامانی سپای پاسدارانی ئێرانن و بۆ سەركوتی راپەڕینی خەڵك نێردراونەتە سووریە و ئێرانیش ئەمە رەت دەكاتەوە.
رۆژنامەی سەباح: هێزەكانی حیزبوڵڵا لەباتی سپای قودس
قەیرانی سووریە ئێستا بۆتە یەكێك لە رۆژەڤترین بابەتی راگەیەنەكانی توركیە. لەم پێوەندییەدا رۆژنامەكانی توركیە چەندین راپۆرتییان لەمەڕ داخوازیی یارمەتیی ئێران لە توركیە بۆ ئازادیی 48 هاووڵاتیی خۆی لە دەست هێزە دژبەرەكانی حكوومەتی سووریە و هەروەها چوونە دەرەوەی هێزەكانی \"قودس\"ی سەر بە سپای پاسداران لەناو خاكی سووریە، بڵاو كردۆتەوە.
رۆژنامەی سەباح لە ژمارەی 9ی ئۆكتۆبر بەرامبەر بە 18ی رەزبەر لە راپۆرتێكدا باسی لە هاتنی 1500 كەس لە هێزەكانی حیزبوڵڵای لوبنان لەباتی هێزەكانی سپای قودس كردووە كە ئێستا لەناو خاكی توركیە دان و ئەو رۆژنامەیە نووسیویە كە ئێران بەهۆی گیروگرفتی ئابووری ناچارە پشتیوانی و یارمەتییە ئابوورییەكانی بە سووریە كەم بكاتەوە.
ئەمە لە كاتێك دایە كە هێزەكانی دژبەری حكوومەتی سووریە و وڵاتانی ئورووپایی ئێران بە پشتیوانی حكوومەتی سووریە وەسف دەكەن و باس لە بوونی هێزەكانی سوپای قودس لەو وڵاتەدا دەكەن و ئێرانیش بەردەم حاشای لێدەكات.
لەلایەكی دیكەشەوە هەر لە سەرەتای دەسپێكی گرژی و پشێوییەكان لە سووریە توركیە پشتیوانییەكی زۆری لە خەڵك و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسۆنە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی ئەو وڵاتە كرد كە ئەم هەڵوێستە لەلایەن ئێرانەوە خراوەتە بەر رەخنە و توركیەیان بە دەنەدەر و هۆكاری ئاڵۆزییەكانی سووریە وەسف كردووە و ئەمەش كاریگەریی لەسەر پێوەندیی سیاسی و ئابووریی نێوان دوو وڵات هەبووە.