شەڕ و کێشە لە نێوان دوو تایفە لە سەرئاوڵەی ئیلام ڕوویدا

20:25 - 26 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو تایفە لە شاری سەرئاوڵەی پارێزگای ئیلام بە هۆی کۆنە قینەوە کە پێشتر لە نێوانیاندا هەبووە، شەڕ و کێشە هاتووەتە ئاراوە و و بەو هۆیەوە چەند دووکان و شیرکەتی تایبەتی زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە شەڕ و کێشەی نێوان ئەو دوو تایفەدا، کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆڕ ڕووی داوە، چەندین دووکان و شیرکەتی تایبەت لە ناو چوونە و چەندین کەسیش بریندار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی \"ئیلنا\" ژمارەیەک لە هەر دوو تایفەکە بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراون.

ئەو ڕووداوە لە بڵواری بەسیجی شاری سەرئاوڵە شوێنی بەڕێوەچوونی دادگا بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی پێشووی نێوان ئەو دوو تایفەیە، هاتووە ئاراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ دەستبەسەرکردنی ئەو دوو تایفە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە باس نەکراوە.