شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و سپای پاسداران لە پیرانشاردا

22:38 - 9 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کوردستان و سپای پاسداران لە ناوچەی پیرانشار، هاتە ئاراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پێشمەرگەکانی حدکا بۆ پاراستنی گیانی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، گیانی خۆیان خستە مەترسییەوە و لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران تووشی شەڕ و تێکەڵچوون بوون.

لەو شەڕ و تێکەڵچوونەیەدا، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشیان کردە سەر سپای پاسداران کە لەسەر ڕێگای کۆڵبەران بۆسەیان دانابوو و پاسدارانیان تێک شکاند.

هەواڵنێری کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: \"دەستەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کە لەو ناوچەیەدا خەریکی گەڕان بوون، بە ئاگاداربوون لە تەقەی پاسدارەکان بۆ سەر کۆڵبەرانی هەژار، لە پاسداران هاتنە دەست و دەرگیر بوون\".

لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، هێزی پێشمەرگەی کوردستان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

پاش ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە، سپای پاسداران دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی شاخەکانی باشووری کوردستان.