شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان حیزبێکی کوردی و سپای پاسداران لە سنووری پیرانشار هاتە ئاراوە

23:25 - 4 پووشپەڕ 2720

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزێکی سپای پاسداران لە "دۆڵە مەیدان و خۆڵسەر" لە سنووری پیرانشار هاتە ئاراوە.

لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، هێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، بەرپەرچی هێرشی هێزەکانی سپای پاسدارانیان داوەتەوە و هێزەکانی سپا ئەو شوێنەیان چۆڵ کردووە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، ڕایگەیاندووە: "دوای ئەوەی دەستەیەک لە پێشمەرگەکان کە لە حاڵی گەشتێکی پێشمەرگانە دابوونه پاش ئاگاداربوون لە سنوربەزاندنی ئەو جاش و پاسدارانە لێیان وەدەست دێن. دوای ڕاوەدوونرانیان، ئەو جاش و پاسدارانە بەرەو موڵگەکانی خۆیان هەڵهاتن ".

هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەر چەشنە پەلامارێک بۆ سەر سەنگەری لە گیران‌نەهاتووی پێشمەرگە بە توندی وڵام دەدرێتەوە.