شەڕ لە نێوان ئەرتشی ئازادی سووریە و هێزە نیزامیییەكان لە دیمەشق بەردەوامە
13:46 - 29 رەشەمه 2711
كوردپا: لە شەوی رابردووەوە شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان هێزەكانی ئەرتشی ئازادی سووریە و هێزەكانی سەر بە حكوومەتی بەشار ئەسەد، لە دیمەشق پایتەختی سووریە بەردەوامە.
شایەتحاڵان بە هەواڵدەریی روێتێرزیان راگەیاندووە، شەڕ و پێكدادان لە گەڕەگی ئەلمەزە نزیكی فرۆشگایەكی گەورە لە دیمەشق بەردەوامە و دەنگی تەقینەوە لە ناوچەكە و لە چەندین شوێنی دیكەوە بیستراوە.
گەڕەكی ئەلمەزە، چەندین ناوەندی ئەمنیەتی تێدایە و بە یەكێك لە پارێزراوترین گەڕەكەكانی پایتەختی سووریەیە دێتە ئەژمار و هەروەها هەتا ئێستا، چەندین خۆپیشاندان لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەدژی حكوومەتی بەشار ئەسەد لەم گەڕەكە بەڕێوە چووە.
بەپێی دوایین هەواڵەكان، شەڕ و پێكدادانەكان لە گەڕەكی ئەلمەزە، هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بەردەوامە و زانیارییەك لەمەڕ رێژەی كوژرانی هاووڵاتیان لەبەر دەستدا نیە.