شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز

15:07 - 29 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای مردنی گوماناویی شاعیری عەرەبی ئەهوازی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران شەپۆلێکی بەرینی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز لەو پاریزگایە دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هیزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی لاوانی عەرەبی ئەهواز کە بە بۆنەی کوژرانی گواماناویی \"ستار سەیاحی\" شاعیری بەناوبانگی ئەهوازی پێکهاتبوو، کۆمەڵێک لە لاوانی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیەیان دەستبەسەر کر.

\"9798.jpg\"
عەبدولعال دورقی
هەروەها لە شەپۆلێکی بەرینی دەستبەسەر کردندا کۆمەڵێک لە لاوانی گوندی عەرەب نشینی \"خەلف ئەلموسلم\" و هونەرمەندی بەناوبانگ عەرەب \"عەبدولعال دورقی \"یان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی شایەتحاڵان \"عەلی چبیشات\" یەکێک لە دەستبەسەر کراوان بە توندی بە ئامێرە کارەباییەکان ئەشکەنجە کراوە و بۆتە هۆی ئەوەی لەکار کەوتنی هەر دوو لاقی.

بەپێی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز، لە ماوەی نزیک بە ١٠ رۆژی رابردوەوە هەتا ئێستا بەهۆی چالاکی فەرهەنگی و ئایینی ٢٩ هاووڵاتیی عەرەب لە شار و گوندەکانی ئەو پارێزگایە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەر کراوانی رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر:
١_ ساحێب مەنبووهی
٢_ حەسەن سەیاحی، کوڕی رەحمە
٣_ جەلیل سەیاحی، کوڕی رەحمە
٤_ نەبی سەیاحی، کوڕی رەحمە
٥_ ئەمین ناسری، کوڕی کەریم _ خوێندکاری زانکۆی ئەهواز
٦_ عەبدولحەسەن، کوڕی مەنسوور عوبەیداوی
٧_ ئەحمەد حزباوی
٨_ رەزا حزباوی

دەستبەسەر کراوانی رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر لە گوندی \"خەلەف موسلیم\"
١_ عەلی چبیشات تەمەن ٤٦ ساڵ
٢_ حەسەن چبیشات، کوڕی عەلی، تەمەن ٢٨ ساڵ خێزاندار
٣_ سەلاحەدین چبیشات، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی عەلی
٤_ حەبیب سیلاوە
٥_ سەید یاسین مووسەوی، تەمەن ٣٤ ساڵ
٦_ سەلمان جایان، تەمەن ٣٢ ساڵ
٧_ محەمەد جایان، تەمەن ٣٠ ساڵ
٨_ کەریم جایان، تەمەن ٣٤ ساڵ
٩_ عاشوور شکملی، تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی سرخە
دەستبەسەر کراوانی شاری ئەهواز لە رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر:

١_ عەبدولعال دورقی
٢_ محەممەد سەیاحی
٣_ کەماڵ موقەدەم
٤_سعوود سەیاحی
٥_ جاسم مەزرەعە
٦_ لەتیف تەرەفی
٧_ حەسەن متیری
٨_حەسەن متیری
٩_ حاتەم هەلالات
١٠_ موسلیم شەجیرات
١١_ کازم باوی
١٢_ جەواد نیسی