شەپۆلی كۆ كرنەوەی ماهوارە ناوچەی "پیرانشار"یشی گرتەوە

19:36 - 24 سەرماوەز 2711
كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پێرانشار بە مەبستی كۆ كردنەوە و زەوت كردنی ماهوارەی هاووڵاتیان روویان كردە گوندەكانی پیرانشار.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە پیرانشار، گوندەكانی \"كەوپەڕ و هەنگەوێ‌\" لە شەپۆلی كۆ كردنەوەی ماهوارە بێ‌بەریی نەبوون و هێزە ئینتزامییەكان دەستیان بەسەر ژمارەیەك لە ماهوارەی هاووڵاتیانی ئەو دوو گوندەدا گرت.

هەواڵنێرمان لە زاری شایەتحالانەوە رایگەیاند، لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە بە خەڵكی گوندەكانی كەوپەرَ و هەنگەوێ‌راگەیەندراوە ئەگەر بێت و جاریكی دیكە ماهوارەیان لێ‌زەوت بكرێ‌لەگەڵ سزای توند بەەرو ڕوو دەبنەوە.