شەپۆلی كۆ كردنەوەی ماهوارە ناوچەی سەوڵاواشی گرتەوە
18:36 - 7 بەفرانبار 2711
كوردپا: هێزەكانی پاسگای شاری سەوڵاوا بە مەبەستی كۆ كردنەوەی ماهوارە چوونە گوندی \"گواز\"ی سەر بەو شارە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەوڵاوا، هێزەكانی سەر بە پاسگای شاری سەوڵاوا لە پارێزگای كوردستان بە مەبەستی كۆ كردنەوەی ماهوارە چوونەتە ئاوایی گواز.
ئەو هێزانە لە ئەنجامدا بەشێكی بەر چاو لە ماهوارەی هاووڵاتیانی ئەو گوندەیان كۆ كردۆتەوە و لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەر مەڕ و ماڵاتی 12 گوندی سەر بە بەخشی حوسێن ئاوای سنە لەلایەن كەسانێكی نەناسراوە دزراوە و زۆرێك لەو خەڵكە لە پاسگا و ناوەندە قەزاییەكان شكایەتیان كردووە، بەڵام بەرپرسانی پێوەندیدار لە باتی بە دوادا چووندا رایانگەیاندووە كە پێوەندیی بە ئێمەوە نیە.
ئەو لێدوانانە لە كاتێكدایە كە هێزە ئینتزامییەكان رۆژ نیە بۆ كۆ كردنەوەی ماهوارە سەردانی گوندەكانی كوردستان نەكەن و زەخت و گوشار بۆ خەڵك نەهێنن.