شەپۆلی كۆ كردنەوەی ماهوارە لە كوردستان بەردەوامە
14:00 - 6 سەرماوەز 2711
كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەوڵاوا دەستیان بەسەر ژمارەیەك لە ماهوارەی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیەدا گرت.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری مەریوان، هێزەكانی ئینتزامی هەڵیان كوتاوەتە سەر گوندی \"دزڵی\" و دەستیان بەسەر ماهوارەی خەڵكی ئەو گوندەدا گرتووە.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەو هێزانە بێبوونی مۆڵەتی یاسای چوونەتە ناو ماڵی هاووتییان و ماهوارەكانیان لێزەوت كردوون.
هەواڵنێرمان لە درێژەدا وتی، هێزە ئینتزامییەكانی شاری مەریوان، سەرجەم ئەو ماڵانەی كە ماهوارەیان هەبووە گرتەی ڤیدیوییان لێهەڵگرتوون.
وێنە : MELLISTAT-News