شەپۆلی ژینگەدۆستی لە کوردستان پێی نایە قۆناغێکی نوێوە+وێنە

16:51 - 2 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: بزووتنەوەی مەدەنیی ژینگەدۆستی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە ساڵی نوێ گوڕ و تینێکی بەرچاوتری بەخۆیەوە بینی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە دەستپێکی ئەمساڵدا لە کوردستان، مامۆستایەکی ئایینیی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری سەوڵاوا تێکڕای سیگاری نێو دووکانەکانی کڕی و ئاگری تێبەردان، بەم پێیە چالاکییە مەدەنییەکان لە کوردستان بەرەو ئاراستەیەکی نوێ هەنگاوی نا.

رۆژی هەینی رێکەوتی ١ی خاکەلێوە، ئەسعەد فارووقی، پێش‌نوێژی گوندی دەمەیو، تێکڕای سیگاری نێو دووکانەکانی کڕی و بە مەبەستی هاندانی هاووڵاتییان بە تایبەت لاوان بەرەو ژینگەدۆستی و ژیانێکی تەندروست، لەبەر چاوی خەڵک ئاگری تێبەردان.

ئەم کارەی مامۆستا ئەسعەد، کە پاش تەواوبوونی نوێژی هەینی ئەنجام درا، لەگەڵ پێشوازیی گەرمی هاووڵاتییان بەرەوڕوو بوویەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرین رەنگی دایەوە.

هەروەها رۆژی پێنج‌شەممەی حەفتەی رابردوو رێکەوتی ٢٩ی رەشەمە، بە کەلک وەرگرتن لە سووتاندنی قەفەسی راوچی و کەوبازەکان، ئاگری نەورۆز کرایەوە.

لەو رۆژەدا ١٧ راوچیی کورد لە هەڵوێستێکی بە کۆمەڵدا ئەو کارە ژینگە دۆستییەکان ئەنجام داو هاوکات ٣٠ کەو لەلایەن ئەو راوچییە کوردانەوە، بە ژینگەی کوردستان سپێردرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەشت راوچیی کورد سەربە شاری نەوسوود لە حەرەکەتێکی هاوشێوەدا قەفەسەکانیان بۆ هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بەکار هێنا.

دەگوترێت ئەو کەسانە پێشینەی چەندین ساڵ راوکردنیان هەبووەو لەو رۆژەدا بە یەکجاری دەستیان لە راوکردن هەڵگرتووە.
\"18982.jpg\"

\"18983.jpg\"

\"18985.jpg\"

\"18984.jpg\"

\"18986.jpg\"

\"18966.jpg\"

\"18964.jpg\"

\"18965.jpg\"

\"18978.jpg\"

\"18977.jpg\"

\"18981.jpg\"

\"18980.jpg\"

\"18961.jpg\"

\"18960.jpg\"

\"18957.jpg\"

\"18956.jpg\"

\"18958.jpg\"

\"18962.jpg\"