شەپۆلی پارازیت لە روانسەر بۆتە گرفت لەبەردەم كاناڵە كوردییەكان
13:14 - 12 سەرماوەز 2711
كوردپا: بۆ ماوەی زیاتر لە دە رۆژە بە هۆی شەپۆلێكی بەربڵاوی پارازیت كە بۆ سەر شاری روانسەر رەوانە دەكرێت، كاناڵە كوردییەكان بە هیچ شێوەیەك نابینرێن.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری كوردپا لە شاری روانسەر، ئەو شەپۆلە پارازیتە كە لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رەوانە دەكرێت، زۆربەی گوندەكانی دەورووبەری شاری روانسەری گرتۆتەوە ئەو پارازیتەش بەتایبەتی لەسەر کاناڵە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دژبەری حکوومەت و هەروەها هەرێمی کوردستانە.
گرفتی پارازیت لەناو شاری روانسەر بەتایبەتی لەسەر كاناڵە كوردییەكانە و بەو هۆیەوە هیچ ماڵێك ناتوانن كاناڵە كوردییەكان ببینن.