شەپۆلی دەسبەسەری و بانگهێشتکردنی مانگی بەفرانبار لە کوردستان گەیشتە ٣٤ کەس

17:34 - 30 بەفرانبار 2720

لە ڕێکەوتی ١٧ هەتا ٢٩ی بەفرانبار، شەپۆلێک لە دەسبەسەری و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، مەریوان، سەردەشت، سنە، بۆکان، سەوڵاوا و تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران ڕووی داوە کە پێ دەچێت هەروا بەردەوام بێت.

ئەم شێوازە دەسبەسەرییە هەڕەمەکانە و سەرەڕۆیانە، سەرکوتی سیستماتیکی چالاکان لە سنە، ناڕوونیی چارەنووسیان و لەژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە بوون لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەبێ بە شێوەی جیددی لەلایەن ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

بەپێی ئاماری کوردپا:

لە نێوان ئەو ٣٤ هاووڵاتییە، ٣٠ کەسیان دەسبەسەر و ٤ کەسیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

٣ کەس لەو هاووڵاتییانە (فەرزاد سامانی، سووهەیب بادرووج و بەهمەن یووسف‌زادە) خوێندکار بوونە.

٥ کەسیان چالاکی ژینگەیی بوونە. (دانا سەمەدی، کاروان مینوویی، زنیار موعتەمێدی، سیروان کەریم‌زادە و کارۆ عەلیداد)

١٠ کەسیان چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی بوونە. (شەپۆل خزری، سالار ڕەهەوی، دەریا تاڵبانی، ئەفشین مام‌ئەحمەدی، سیروان نووری، فەرهاد مووساپوور، فەرەیدوون مووساپوور، سۆران محەممەدی، ئەسرین محەممەدی و سۆران حوسێن‌زادە)

زۆربەی چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراو دەرچووی زانکۆ بوونە.

 

ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەری و بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بەم شێوەیە هەڵسوکەوتیان کردووە:

تەواوی ئەو ٣٤ کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و لە جۆری بانگهێشتکردنەکاندا لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

بە گشتی ٣٠ هاووڵاتی بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون.

٣٠ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراو پاش دەسبەسەری چارەنووسیان ناڕوونە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ٢٥ کەسیان ناڕوونە کە تەنیا ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانە پاش چەند ڕۆژ توانیویانە  لەگەڵ بنەماڵەکانیان پەیوەندیی تەلەفۆنییان هەبێ و بنەماڵەکانیان لە ڕاگواستنیان بۆ گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ و سنە ئاگادار کردبێت.

ماڵی ١٨ کەس لە دەسبەسەرکراوان هێرشیان کراوەتە سەر و پشکێندراوە و هەروەها کەرەستەی کەسیی ٣ کەسیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە زەوت کراوە.

هەروەها زانیار موعتەمێدی، خەڵکی مەریوان لە کاتی دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە کراوە.

ناو و شوێنی دەسبەسەری و بانگهێشتکردنی ئەو ٣٤ کەسە بەم شێوەیە:

مەهاباد؛ ١ـ دەریا تاڵبانی ٢ـ شەپۆل خزری ٣ـ سالار رەهەوی ٤ـ ئەفشین مام‌ئەحمەدی ٥ـ سیروان نووری ٦ـ ئیمان عەبدی ٧ـ فەرزاد سامانی(دەسبەسەربوون لە کەرەج) ٨ـ حەسەن عەبدی ٩ـ سۆران محەممەدی ١٠ـ سۆران حوسێن‌زادە ١١ـ ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر ١٢ـ ئەسرین محەممەدی(دەسبەسەربوون لە تاران)

مەریوان؛ ١ـ دانا سەمەدی ٢ـ زنیار موعتەمێدی ٣ـ کاروان مینوویی ٤ـ سیروان کەریم‌زادە ٥ـ جەبار پیرووزی ٦ـ کارۆ عەلیداد(بانگهێشت) ٧ـ سووهەیب بادرووج(دەسبەسەربوون لە کەرەج) ٨ـ عادڵ پەروازە ٩ـ سەلمان ئەدوای

سەوڵاوا؛ ١ـ سەلمان ئەدوایی ٢ـ سیامەک ئەدوایی ٣ـ ئەکرەم ئەدوایی ٤ـ فەردین ئەدوایی

ڕەبەت؛ ١ـ بەهمەن یووسف‌زادە ٢ـ فەرەیدوون مووساپوور ٣ـ فەرهاد مووساپوور

بۆکان؛ ١ـ عەزیمە ناسری ٢ـ حوسێن گەردشی

سنە؛ ١ـ ئەمیر ڕەزایی(بانگهێشت) ٢ـ ئارام مورادیان(بانگهێشت) ٣ـ کامیل نووری(بانگهێشت) ٤ـ ئارام یوسفی

تەنزیم: ئەوین مستەفازادە