شەوی یەڵدا لەلایەن کوردەکانی گیلانەوە بەڕێوە چوو

11:55 - 2 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: دامەزراوەی کوردەکانی گیلان بە بەشداریی گرووپی هەڵپەڕکێی "دیلان"، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆیان بۆ شەوی یەڵدا بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کوردەکانی گیلان بە بەشداریی گرووپی هەڵپەڕکێی "دیلانـ"ـی ورمێ، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆیان بۆ شەوی یەڵدا بەڕێوە برد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، گرووپی هەڵپەرکێی "دیلانـ"ـی ورمێ چەندین جۆر هەڵپەڕکێیان پێشکەش بە بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.

سەرەڕای بەشداریی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی کوردەکانی گیلان لەو ڕێوڕەسمەدا، چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی ورمێش بەشدار بوون.

ئەو ڕێوڕەسمە لەلایەن دامەزراوەی کوردەکانی گیلانەوە بەڕێوە چوو.

دامەزراوەی کوردەکانی گیلان لە ساڵی ٨٦ی هەتاوی بە ناوی "دامەزراوەی کوردەکانی مەڵبەندی سەوزی ئێرانییەکان" دامەزراوە و دواتر ئەو دامەزراوەیە لەلایەن ١٢ کەس لە کوردەکانی ناسراوی گیلانەوە بە ئامانجی هاوپەیوەندی لە نێوان کوردەکانی گیلان، دامەزرا.

چالاکییەکانی ئەو دامەزراوەیە لە بوارەکانی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، هونەری، گەشتیاری و هەوڵدان بۆ پاراستنی ژینگە، دامەزراوە.