شەهریار نادری چالاکی سێنفیی مامۆستایان دەسبەسەر کرا

11:33 - 2 پووشپەڕ 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ، شەهریار نادری، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و مامۆستای فیزیک لە قوتابخانەکانی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگای یاسایی ئەو چالاکە سێنفییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

ئەو چالاکە سێنفییە لە ساڵی ٩٥، لە سەر بڕیاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ شاری کرماشان دوور خراوەتەوە.

شەهریار نادری دانیشتووی شاری سنە و "خەڵکی پاوە"یە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و دەسبەسەرکرانی ئەو مامۆستایە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەتا ئێستا هەشت ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

شەهریار نادری، سدیق کەنعانی، ئارام ئیبراهیمی، ڕەزا تەهماسبی، غەیاس نێعمەتی، سەلاح حاجی‌میرزایی، محەممەدڕەزا مورادی و بێهزاد قەوامی"، شوناسی ئەو هەشت مامۆستا دەسبەسەرکراوەی "سنە"ن.