شەهریار نادری چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە کەفاڵەت ئازاد کرا

19:32 - 8 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هێرانا"، "شەهریار نادری" چالاکی سێنفیی مامۆستایان و مامۆستای فیزیک لە قوتابخانەکانی کرماشان، بە کەفاڵەت لە گرتنگەی ئەمنییەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە سێنفییە ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، بە کەفاڵەت هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ، "شەهریار نادری" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو چالاکە سێنفییە لە ساڵی ٩٥، لەسەر بڕیاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ شاری کرماشان دوور خراوەتەوە.

شەهریار نادری دانیشتووی شاری سنە و "خەڵکی پاوە"یە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و دەسبەسەرکرانی ئەو مامۆستایە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.