شەهرام نازری و سەدیق تەعریف مانیان لە خواردن گرت
19:06 - 14 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو کەس لە هونەرمەندە بەرجستە و ناسراوەکانی کوردستان تێکەڵ بە کۆڕی مانگرتوانی پشتیوانی خەڵکی کۆبانی بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەمڕۆ دووشەممەوە شەهرام نازری و سەدیق تەعریف، دوو هونەرمەندی بواری مۆسیقا، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی کۆبانی لە کوردستانی سووریا، مانیان لە خواردن گرت.
پێشتریش زیاتر لە ١٤ کەسایەتیی فەرهەنگی، سیاسی و مافناسیی کورد و ئێرانی وەک نەسرین ستوودە، فەریبورز رەئیس دانا، قوتبەدین سادقی و فەردین کەمانگەر دەستیان دابوویە مانگرتن.
کەمپیەنی \"با کۆبانی بەتەنیا جێ نەهێڵین\"، لە بەیاننامەی ژمارە ٤ی خۆیدا بڵاوی کردەوە، دوو مامۆستای ناسراو و بەناوبانگی مۆسیقا و گۆرانی، شەهرام نازری و سەدیق تەعریف، وێڕای دەربڕینی پشتیونایی خۆیان لە وکەمپەینە، مانیشیان لە خواردن گرت.
مانگرتنی سەمبولیکی ئەو کەسایەتییانە، لەمڕۆوە هەتا کۆتایی رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ١٦ رەزبەر بەردەوام دەبێت.
کەمپەینی پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی بە دەستپێشخەریی چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی، مەدەنی و مافی مرۆڤ، رێکەوتی ١١ی رەزبەر وەرێخرا .
ئامانجی كەمپەینەكە \" نارەزایەتی دەربڕین بە هێرشەكانی داعش\"، ئەنجامدانی چالاكیی مەدەنی و مرۆڤدۆستانە و خزمەتكردنی خەڵكی كۆبانی راگەیەندراوە.