شەهرام نازری، سروودێكی تایبەت بە كرماشان ئامادە كردووە

16:47 - 5 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەچاودێریی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد شەهرام نازری، سروودێكی فەرمیی تایبەت بە كرماشان ئامادە كراوە.

ماوەیەك لەمەوبەر سازمانی میراسی فەرهەنگی و پیشەدەستییەكانی پارێزگاری كرماشان سەرجەم شاعیرانی پارێزگای كرماشانی بە مەبەستی هۆنینەوەی شیعرێك بۆ ناساندنی كرماشان بانگهێشت كرد.

بەرهەمی بیژەن ئەرژەن وەكوو باشترین شێعر هەڵبژێردرا و بەچاودێریی گۆرانیبێژی كرماشانی شەهرام نازری، وەكوو سروودێكی فەرمیی تایبەت بە كرماشان ئامادە كرا.

شیعری ئەم سروودە لە لایەن بیژەن ئەرژەن یەكێك لە هونەرمەندانی ناسراوی كرماشانی نووسراوە و بە دەنگی گۆرانیبێژ سادق نووری، وتراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، بڕیار وایە رێكەوتی 5‌ی گەلاوێژ ئەم بەرهەمە لە شاری ئیسلام ئابادی غەرب بە ئامادەبوونی شاعیر و گۆرانیبێژی ئەم سروودە، بڵاوبكرێتەوە.