شەشەمین ڕێوڕەسمی فەرهەنگی ـ هونەریی نەتەوەی کورد بەڕێوە چوو
13:40 - 19 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: شەشەمین ڕێوڕەسمی فەرهەنگی ـ هونەریی \"کولتوور\"، لە شاری مەریوان، بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری مەریوان، بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد، ڕێوڕەسمێک لەژێر ناوی بووژانەوەی فەرهەنگ و هونەری نەتەوەی کورد بەڕێوە چوو.
ئەم ڕێوڕەسمە کە لە هۆڵی زاگرۆسی شاری مەریوان بەڕێوە چوو، تێیدا هونەرمەندانێک لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، مەهاباد، سلێمانی، هەورامان و مەریوان بە مەبەستی بووژانەوەی فەرهەنگ و نەریتی نەتەوەی کورد بەشدارییان کردبوو.
لە بڕگەکانی ئەم ڕێوڕەسمە هونەرمەندانی کورد، بەشێک لە داب و نەریت و کولتووری ناوچەی خۆیان بە بینەرانی بەشداربووی ئەو ڕێوڕەسمە پیشان دا.