شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شێعری فەجر/كارگەی شێعری كوردی، روانی ئومێدەكان
15:47 - 18 رێبەندان 2711
كوردپا: شەشەمین فێستیڤاڵی شێعری فەجر كە ئەمساڵ لە شاری كرماشان دەستی پێكرد، چەند رۆژێكە بەردەوامە و خاڵی بەرچاوی گونجاندنی بەشی كارگەی شێعری كوردییە بەو فێستیڤاڵە كە كەش و دۆخێكی دیكەی پێ بەخشیوە.
ساڵانێكی زۆر بوو شاعێران و چالاكانی ئەدەبیی دیاری كرماشان و ئیلام گەلێك رەخنە و گازندەیان هەبوو كەلە فێستیڤاڵ و كۆوڕ و كۆبوونەوە فەرهەنگی و ئەدەبییەكانی ئێران و دەروەی ئێرانیش بە جۆرێك پەراوێز و سانسۆ دەكرێن، شەشەمین فێستیڤاڵی شێعری فەجر بە گونجاندنی \"كارگەی شێعری كوردی\" بووە هۆی تەكان و گوڕێكی تر لە رەوتی بەرەو پێش چوونی زمان و ئەدەبی كوردی لە ئیلام و كرماشان.
حەفتەنامەی سەدای ئازادی و ماڵپەڕی بەلووت كە تایبەتە بە فەرهەنگ و ئەدەبی رۆژئاوای ئێران لە راپۆتێكی شیكاریدا پڕژاوەتە سەر ئەم پرسە و نووسیویە، تەرخان كردنی بەشێكی تایبەت بۆ شێعری كوردی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شێعری فەجردا مافی بێ ئەملا و ئەولای ئەدەبی كوردی و بەتایبەت زاراوەكانی كەلهوڕی، لەكی و فەیلییە لە دوو پارێزگای ئیلام و كرماشان.
لە كارگەی شێعری كوردیدا كۆمەڵێك لە شاعێرانی لاو و هاوچەرخی كورد لە كرماشان و دەروروبەری، ئیلام، هەورامان و كامیاران وێڕای ئاوڕدانەوە لە رەوتی دسپێكی شێعری و ئەدەبی كوردی و كەموكۆڕی و خاڵە بەرچاوەكانی بەرهەم و كارە تازەكانی خۆیان خوێندەوە.
شاعَیران و چالاكانی ئەدەبیی بەشدار بریتی بوون لە: بیژەن ئەرژەن بەڕیوەبەری زانستیی بەشی ئوستانیی فێستیڤاڵی شێعری فەجر، دوكتور عەلی سەهامی شاعێر و لیكۆڵەر لە ئیلام، محەمەد چهری بە زاراوەی لەكی، كەرەمڕەزا كەرەمی لە ئیسلام ئاباد، حەبیبوڵڵا بەخشوودە لە ئیلام، محەممەد رەزا رۆستەم پوور لە كرماشان، جەلیل ئاهەنگەر نژاد شاعێر و لێكۆڵەر لە ئیسلام ئاباد، ئیرەج قوبادی شاعیر و لێكۆڵەر لە كرماشان، بابەك دەرویش پوور لە هەرسین كارناسی ئەدەبی فارسی، نەسرین بەیگی و شەونم كەریمی هەر دوو لە سەرپێل زەهاو، حەیدەرعەلی شەفیعی لە ئیلام، رەزا حەسەنوەند لوڕستانی لە بن زاراوەی لەكی، عەلی محەممەد محەممەدی لە ئیوان غەرب، ئەحمەد فاتحی لە كامیاران بە زاراوەی سۆرانی، بێهرووز سپید نامە لە ئیلام، محەممەد ئاشنا شاعێر و لێكۆڵەر لە شاری پاوە و مەهدی قاسم نژاد لە گیلانغەرب.
چالاكانی فەرهەنگی و ئەدەبیی كرماشان و ئیلام لەو باوەڕە دان ئەوەی خاڵی جێی سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە كە، تەرخان كردنی \"كارگەی شێعری كوردی\" لە شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شێعری فەجردا دەربڕی پێگەی بەرزی شێعر و ئەدەبی كوردییە و گەشە كردنیەتی شان بەشانی ئەدەبی فارسی، خاڵێكی دیكەش ئەوەیە هاتنە مەیدانی بەرەیەكی تر لە لاوانی شاعیر و چالاكانی ئەدەبی لەو دەڤەرانە جێگای ئومێدی هەموو لایەكە و یارمەتییەكە بە رەوتی روو لە گەشەی ئەدەبی كوردی لە كرماشان و ئیلام كە نزیك بە دوو دەیەیە بە جیدی دەست پێكردووە.