شەشەمین دانیشتنی ئەدەبیی كرماشان بۆ تاوتوێی بەرهەمی شاعێرێكی ئیلامی تەرخان كرا
13:41 - 11 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: شەشەمین خولی بەرنامەی \"یەك مانگ، یەك نووسەر\" كە هەر مانگ جارێك لە كرماشان بەڕێوە دەچێت، بۆ تاوتوێی بەرهەمی كوردیی شاعێرێكی ئیلامی تەرخان كراوە.
شەهرام میرزایی بەڕێوەبەری ئەو دانیشتنە ئەدەبیە، بە هەواڵدەرییەكانی راگەیاندووە، رێكەوتی ٢٩ی سەرماوەز لە شەشەمین خولی تاوتوێی بەرهەمە كوردییەكان لە كرماشان، دوو كۆمەڵە شێعری \"مستەفا بەیگی\" شاعێری خەڵكی ئیلام تاوتوێدەكرێن.
میرزایی ئاماژەی بەوەش داوە، لەو دانیشتنە ئەدەبییەدا دوو كۆمەڵە شێعری كوردیی مستەفا بەیگی بەناوكانی \"واژا\" و \"نادیارا\" لەلایەن فواد موزەفەری نووسەر و رەخنەگری بەتوانا و هەروەها \"مەیسەم عاتفینیا\" هەڵدەسەنگێنرین.
ئەدەبیاتی ئیلام خاوەنی پێشینە و پاشخانێكی دەوڵەمەندە و لە ماوەی یەك دەیەی رابردوودا بەتایبەت ئەدەبی كوردی لەو پارێزگایە شانبەشانی كرماشان بووژانەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ـ مستەفا بەیگی ناسراو بە \"میهران فەیلی\" ساڵی ١٣٥٠ لە شاری میهران لەدایك بووە.
ـ خاوەنی بڕوانامەی فەوقە لیسانسی ئەدەبیاتە لە زانستگەی عیل و سەنعەتی تاران.
ـ وەك یەكێك لە شاعێرانی كوردی نوێخوازی ئیلام دێتە ئەژمار و هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە لە كۆڕ و كۆبوونەوە ئەدەبییەكان بەشداری كردووە و یەكێك لە بەڕێوەبەرانی گۆڤاری ئاوێنە و پاشكۆی پەیكی بێستوون بووە.
ـ هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی بەپێزی ئەدەبیی بە چاپ گەیاندووە و لە بواری ئەدەبی منداڵانیشدا كەسێكی چالاكە.