شەش لاوی دەستبەسەر كراوی گوندی "نێ"ی مەریوان ئازاد كران
16:07 - 27 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: شەش لاوی گوندی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان کە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكومەتەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای دادگایی کردنیان لە رۆژانی پێشوودا ئازاد كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وریا فەرەجی کوڕی عەبدوڵڵا و تەمەن ٢٥ ساڵ و پشتیوان ئەفسەری کوڕی زۆراب تەمەن ٢٠ ساڵ کە رێكەوتی 19ی جۆزەردەانی ئەمساڵ لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر کرابوون، پاش دادگایی و لێپرسینەوە رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێز ئازاد کراون.
هەواڵنێری کوردپا ئاماژەی بەوەش داوە هاوکات \"ئیدریس كاوە كوڕی كەریم تەمەن 28 ساڵ، حەمید پەرهیزكار كوڕی ئەحمەد و تەمەن 18 ساڵ، عادڵ پەروازە كوڕی رەحمان تەمەن 19 ساڵ و بورهان كیانپوور كوڕی عوسمان و تەمەن 17 ساڵ\" چوار لاوی خەڵكی ئاوایی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان كە رێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە بەهۆی ناڕوون دەستبەسەر كرابوون، پاش دادگایی كردنیان رێكەوتی 26ی گەلاوێژ ئازاد كران.
هاوكات لەگەڵ ئەو چوار لاوە کوردە \"خەلیل گەردی\"یش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی مەریوان كرابوو كە پێشتر خەلیل گەردی ئازاد ببوو.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری شایەتحاڵانەوە ئاشكرای كردووە دوای ئازادكرانی ئەو چوار لاوە كوردە، هەمان رۆژ بنەماڵەكانیان، مامۆستای ئایینیی، ئهندامانی شۆرا و دێهیاری گوندی نێ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان كراون پاش چەند كاتژمێر لێپرسینەوە، هۆشدارییان پێداون كە لەمەوبەدوا دەبێنەهێڵن منداڵەكانیان و لاوانی گوند تەبلیغات بەدژی حكوومەت بكەن.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە زەخت و گوشارێكی زۆر خراوەتە سەر خەڵكی ئاوایی \"نێ\" و بەتایبەت لاوان، كۆڵبەر و كاسبكارانی ئەو گوندە كە لەسەر سنوورەكان سەقاڵی كاسبین.