شەش زیندانیی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ورمێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

12:25 - 12 جۆزەردان 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ زیندانیی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ١٥ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی ئەو شارە ڕاگویزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، شوناسی یەکێک لە زیندانییانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی "فەردین سەیادی" تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ورمێ ڕاگەیاندووە.

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا، "محەممەد شەریف سالم"، زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی زیندانی ناوەندی ورمێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەو زیندانییە سیاسییە، پاش چاکبوونەوەی بارودۆخی و کۆتایی دەوا و دەرمانەکەی لە نەخۆشخانەی "تاڵقانی" مەرەخەس کرابوو.