شەریف باجور بە پەیامی مێهرەبانی گەیشتە سەلاسی باوەجانی

15:23 - 16 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی ژینگەپارێزی لە شاری سەلاسی باوجانی پێشوازیان لە شەریف باجور هێمای \"نا بۆ ئازاردانی ئاژەڵان\" کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی خەزەڵوەر، شەریف باجور چالاکی ناسراوی ژینگەپارێزی بە پێوانی ڕێگای٢٥٠ کیلۆمێتری گەیشتە شاری سەلاسی باوەجانی.

ناوبراو ئەو ڕێپێوانەی لە ماوەی ٥ ڕۆژدا بە مەبەستی \"ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ئازاردانی ئاژەڵەکان\" ئەنجام دا.

\"\"ڕاپۆرتی نێردراو بۆ ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە؛ چالاکانی ژینگەپارێزی لە مەودای ١٠ کیلۆمێتریی شاری سەلاسی باوەجانی بە دروشمی \"بە مێهربانی، ژیان بە سەر بەرین\"، پێشوازییان لە شەریف باجور کرد و لەلایەن ئەنجومەنی پشتیوانانی \"ژینگە\"ی ئەو شارەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش بەو چالاکە ژینگەپارێزە کرد.

شەریف باجور لە ڕێگای نێوان مەریوان_سەلاسی باوەجانی، لە نزیکەی گوندی \"دزڵی\" لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرابوو.

ئەو ئەندامە ناسراوەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە کاتی ڕێپێوانەکەیدا، هاوکات لەگەڵ ئاوسانی دەست و لاقی، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.

\"\"ئەوهەوڵەی شەریف باجور لەوەوە دێت کە ماوەیەک پێش لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەلاسی باوەجانی سەگێک بەهۆی خوراردنی مریشکێکەوە دەکوژرێت، و ئەم کردەوەش کاردانەوەی چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێ‌کەوتەوە.

ئازاردانی ئاژەڵەکان جۆرێک لە \"تاوانکاری\" کۆمەڵایەتی بەئەژماردێت،بەڵام هەتاکوو ئێستا وەکوو تاوانێک دژی ئاژەڵان چاوی لێ نەکراوە.

لینک مرتبط:
شەریف باجور بە پەیامی مێهرەبانی گەیشتە سەلاسی باوەجانی