شێرکۆ تابناک لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا

11:33 - 17 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "شێرکۆ تابناک" خەڵکی بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، شێرکۆ تابناک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکان، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕاستای بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.

شێرکۆ تابناک ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو.